قوباد تاڵەبانی: ئەگەر پێگەی کورد لە بەغداد بەهێز نەبێت ناتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین
بڵند
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەیان لە حکومەت هەیە ژیان و گوزەرانی باشیان بۆ دابین بکات، بەڵام ئەگەر پێگەی کورد لە بەغداد بەهێز نەبێت ناتوانن لە ئاست داخوازییەکانی خەڵکدا بن، جەختیشیکردەوە چارەسەری کێشەکان لە بغداد تەنها بە یەکێتی دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە؛ لە کۆبونەوەیان لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری حکومەت لە هەولێر جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدادەوە کردەوە.
دەشڵێت؛ ئەزمموونی سەردەمی مام جەلال و ئەزموونی سێ ساڵی رابردووی سەرۆک بافڵ سەلماندوویانە تا پێگەی یەکێتی لە بەغدا بەهێزتر بێت، هەرێم پارێزراوتر و بەهێزتر بووە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە؛ بۆ هەموان دەرکەوت تا پێگەی یەکێتی بەهێتر بێت دۆخی خەڵكیش باشتر دەبێت، جەختیشیکردەوە چارەسەری کێشەکان لە بغداد تەنها بە یەکێتی کراوە و دەکرێت.



