بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە کاری پێکەوەیی لەم قۆناغەدا دەتوانین زاڵبین بەسەر ئاستەنگەکان
محەمەد رزگار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بە کاری پێکەوەیی لەم قۆناغەدا دەتوانین زاڵبین بەسەر ئاستەنگەکان و خزمەتی خەڵکەکەمان باشتر بکەین.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.



