کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
محەمەد رزگار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزێكى كه‌م له‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ى جیا جیا و به تایبه‌ت ناوچه‌كانى باشورى هه‌رێم هەیە، هەروەها له كاتى زیاد بوونى خێراى با ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزوخۆڵ چالاكتر ده‌بێت.
کەشناسی هەرێم ئاشکراشیکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :34 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی



