بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کرد.

لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لە پشتگیریکردن لە هەموو ئەو هەوڵە دەستوری و یاساییانەی کە زامنی خزمەتکردنی خەڵک و پێکەوەژیان و سەقامگیری لە وڵاتدا دەکەن.

هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق دووپاتکردەوە.