قوباد تاڵەبانی لە  کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای یەکێتی بۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و جەختی کردەوە، ئامانجیانە لەم هەڵبژاردنەدا لە هەولێر یەکێتی سەرکەوتنی گەورە تۆماربکات.

قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، دەبێت هەموو هەڤاڵێکی یەکێتی بە گوڕوتینێکی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەوڵ بدات زۆرترین دەنگدەر بۆ یەکێتی کۆبکاتەوە.

ئاشکراشیکرد،  یەکێتی دەیەوێت ئەو پرۆسەیەی چەند ساڵێکە دەستی پێ کردووە بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، بە هێزێکی زیاترەوە بە کۆتایی بگەیەنێت و رێگری بکات لە کێشە دروستکردن و قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکان.