بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.

لە دیدارێکدا رەوشی گشتیی وڵات و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی تاوتوێکرا و جەخت لە دیدی هاوبەش و کۆدەنگی نیشتمانی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

هەروەها پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لەسەر بنەمای دەستور و هاوبەشێتی کرایەوە، بەجۆرێک هەمووان پارێزراوبن و وەک یەک خزمەتبکرێن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عیراق کردەوە کە ببێتە هۆی پتەوکردنی یەکڕیزیی گەلانی عیراق و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.