سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، شەڕ بۆ تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، جەخت لە هەماهەنگی زیاتر و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرایەوە.
لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا و بافڵ جەلال رایگەیاند، شەڕ بۆ تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین.



