قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی شاری هەولێر کۆبووەوە و رایگەیاند، مامۆستایانی ئایینیی کورد جگە لەوەی مامۆستا و رێنیشاندەری ئەخلاق و دینداری بوون، هەمیشە هاندەری نیشتمانپەروەری بوون.

قوباد تاڵەبانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، مامۆستایانی ئایینیی کورد جگە لەوەی مامۆستا و رێنیشاندەری ئەخلاق و دینداری بوون، هەمیشە هاندەری نیشتمانپەروەری بوون و لە قۆناغە هەستیارەکاندا ئامۆژگاریی کۆمەڵگایان کردووە چۆن هەڵوێست بنوێنن و چی لە بەرژەوەندیی کورددایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشحاڵ بووم بە کۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی شاری هەولێری خۆشەویست. روونم کردەوە کە یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا لە بەغدا چی کردووە بۆ کوردستان و لە داهاتووشدا بەرنامەی چییە بۆ چارەسەری کێشەکان و بۆچی پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە یەکێتی بدرێت.