قوباد تاڵەبانی، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، بەهێزبوونی پێگەی حزبەکەیان لە بەغداد راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەهێزبوونی پێگەی کورد لە عیراقدا هەیە و جەختی کردەوە کە تەنها یەکێتی دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "داوام لە هەڤاڵان کرد بە هەموو هێز و تواناوە ئەم ماوەیە بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی هەولێری خۆشەویست و بۆیان بسەلمێنن کە بۆ گرنگە ئەمجارە دەنگ بە یەکێتی بدەن."

پۆستەکەی قوباد تاڵەبانی دوای کۆبوونەوەی دێت لەگەڵ ئەندام و لایەنگرانی هەردوو بازنەی ٣ی باداوە و بازنەی 23ی باداوە-کارێزانی یەکێتی لە شاری هەولێر.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئەزموونی 20 ساڵی رابردوو سەلماندوویەتی کە تەنها یەکێتی توانیوویەتی و دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات."