مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ( جەمایێ) ئێزدییەوە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات.

دەقی پەیامەکە  

بە بۆنەی  جەژنی  رۆژووی ( جەمایێ) ئێزدییەوە 
 پیرۆزباییەكی  گەرم ئاراستەی  خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین 

 ئومێدەوارین لە سایەی كەشێكی پڕ لە ئارامیدا  ئێزدییەكانی كوردستان گشت  سروتەكانی  ئەم جەژنەیان  ببەن بەڕێوە و رۆژە سەخت و پڕ لە نەهامەتیەكانیان  تێپەڕێنن و شەنگال و ناوچەكانی زێدی باو و باپیرانیان  باشتر ئاوەدانبكرێتەوە و ژیانێكی پڕ لە خۆشی و ئاسودەیی  بەرنە سەر 

 مەكتەبی سیاسی 
 یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان