بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری بە پێنج کیلۆگرام کریستاڵەوە راگەیاند، ئاماژەیان بەوەشکردوە، مەبەستی ساغکردنەوە ماددەکانی هێناوەیتە هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتوە؛ بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین توانیویانە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر بکەن.

دەشڵێن؛ لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، کارەکەیان کردوە، بە  بڕیاری دادوەر.

ئاماژەیان بەوەشکردوە لەگەڵ دەستگرکردنی بازرگانەکە توانیویانە دەستبەسەر  پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرن، ویستی بووە  ماددەکان لە هەرێمی کوردستاندا ساغ بکاتەوە.

لە بەەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.