تەندروستی چەمچەماڵ دەستبەسەرداگرتنی چوار تۆن خۆراک و  شمەکی بەسەرچووی لە ناحیەی ڕزگاری راگەیاند و ئاماژەیان بەوەشکردوە لەلایەن لیژنەکانیانەوە لەناو براون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پەڕەی رەسمی خۆیان، تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاندوە؛ لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لەلایەن  لێژنە هاوبەشەکانیان لە  ناحیەی شۆڕش دەستیان بەسەر چوار تۆن خۆراک و شمەکی بەسەرچودا گرتووە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ هەڵمەتەکە لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی ناحیەی شۆڕش و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی شەهید سەید جەوهەروە ئەنجامدراوە و 34 شوێنیان لە ناحیەکە بەسەر کردوەتەوە.

جۆری شووێنەکانیشیان دیاریکردوە کە؛ لەفەفرۆش، مارکێت، کارگە، گۆشت فرۆش، سەرتاشخانە، مەیدانی ئاژەڵان و ئارێشتگاکانی گەڕەکەکانی ناحیە شۆڕ بوون.

تەندروستی چەمچەماڵ دەشڵێت؛ ئەو خۆراک و شمەکانەی  دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەکانیانەوە لەناوبراون.