هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند  بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەڵمەتێکی ئەمنی هاوبەشیان لە دژی شانەکانی داعش و باندە تاوانکارەکان لە لادێکانی عەین عیسا ئەنجام داوە و توانیویانە 71 ئەندامی شانەکانی داعش و تاوانباران دەستگیر بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەسەدە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛  لە میانی هەڵمەتێکی ئەمنی بەرفراوان و پلان بۆ داریژراوەدا لە سنوری عەین ئەسەد، هێزەکانیان توانیویانە گورزێکی گەورە لە شانە نوستوەکانی داعش بدەن

ئەماژەیان بەوەشکردوە لە ئۆپراسیۆنەکەدا 71 کەسیان دەستگیرکردوە، کە تاوانەکانیان جۆراوجۆرە؛ ژمارەیەک لەوانە  ئەندامی  داعشن هەروەها  کەسانی بەشدار لە تۆڕەکانی تاوانی رێکخراو کە تێوەگلاون لە دزی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هۆکاربوون بۆ تێدانی ئاسایشی ناوخۆیی و هەڕەشەکردن لە سەلامەتی هاووڵاتییان.

هەسەدە راشیگەیاندوە؛ لە م ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەر  بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی بەکارهێنراو بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی و تیرۆردا گیرا، کە ویستویانە بەکاری بهێنن بۆ تێکدانی توانای ئەم شانانە بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایش و ئاشتی مەدەنی. 

جەختیش دەکەنەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو کە هۆکران بۆ تێكدانی سەقامگیری و بردنی ماڵای هاووڵاتییانی مەدەنی.