ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/١٠/٥ دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، پێشوازی لە وەفدێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کرد کە پێکهاتبوون لە د. مونی یاقو سەرۆکی دەستەکە و وەفدی هاوڕێی.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەگشتی کرا و جەختکرایەوە لە هەماهەنگی نێوان دەستەکە لەگەڵ دامەزراوە دادوەرییەکان.

لەو بارەیەوە سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئامادەیی دەربڕی بۆ هەموو کارئاسانیەک بۆ لیژنە یاساییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە بینینی دۆسیەکان و سەردانکردنی هەر کەسێک کە ئەوان بیانەوێت.

لە کۆتاییدا وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانەکە دەربڕی و سوپاسی سەرۆکی دادگایان کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکاریەکانی لەگەڵ تیمەکانی دەستەکە.