بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشکرایکرد، بەشێک لە پشکەکانی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری لە زیادکردنی ئاشكرادا فرۆشرا.


پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، 60 موڵکی چاڤی لاند، بەبڕی 91 ملیار فرۆشرا و وەبەرهێنێک ئەو موڵکانەی کڕیوە.

وتیشی، فرۆشتنەکە بە نرخی ئەو قەرزانە بووە کە لەسەر کۆمپانیای چاڤی لاند بووە و نەیگەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە چەند جارێک ئەو کۆمپانیایە ئاگادارکراوەتە، کە ئەو قەرزانەی لەسەری کەڵەکەبووە بیگەڕێنێتەوە، بەڵام کۆمپانیاکە ئامادە نەبووە قەرزەکانی بداتەوە.