موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت
محەمەد رزگار
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سبەینێ موچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم بڵاویکردەوە، سبەینێ موچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات موچەی مانگی تەمووز و موچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1ـی7ـی2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



