کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
محەمەد رزگار
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا پلەکانی گەرما کەمێک زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ دووشەممە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :34 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی



