لە سلێمانی تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، هاووڵاتیانیش دەتوانن رۆژانە لە سەعات 9ـی تا 5ـی ئێوارە سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ئامانج عەزیزی بەڕیوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی ملیۆنێک و 208 هەزار دەنگدەر هەیە، کە پێشر پرۆسەی بایۆمەتریان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەر کارتی بایۆمەرتیەکانیان وەرگرتووەتەوە.

وتیشی، ئەو کەسانەی تازە ناویان تۆمارکردووە یاخود تۆمارەکەیان نوێکردوەتەوە ، دەتوانن رۆژانە سەردانی بنکەکان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.