لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ نۆ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا.

ئاسان جەلال پەیامنێری کوردسات نیوز لەچەمچەماڵ رایگەیاند، روداوەکە لەسەر رێگای ناحیەی تەکیە رویداوە و بەهۆی روداوەکەوە دوو کەس برینداربوونە.

عەمید عومەر عەلی بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی ئۆتۆمبێلێک کە سەرپێچی هاتوچۆی ئەنجامداوە رویداوە، بەهۆشیەوە پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی دیکە دروستبووە و دواتریش شەش ئۆتۆمبێلی دیکە بەهۆی ئەو روداوەوە پێکیان داوە.

وتیشی، بەهۆی روداوەکەوە ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێک کەوتووەتە خوارەوە و دوو کەسیش برینداربوونە.

عەمید عومەر عەلی ئەوەشی خستەڕوو، کۆی گشتی ئەو روداوی هاتوچۆیە لە نێوان نۆ ئۆتۆمبێل بووە، کە لەسەرەتادا لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلیان رویداوە.