سبەینێ هاوکاری دارایی مانگی نۆی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مانگەش زۆبەری ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانانن وەردەگرن

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى نۆ تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان 'ژمێریارى سەربازى' دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەمە رۆژی 6ـی ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، لەم مانگەدا، نزیکەی ٪97ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.