فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند؛  لە ماوەی کەمتر لە دوو سەعاتدا ئەوکەسەیان دەستگیر کردوە کە لە قەزای خورماتوو  دەستڕێژی گولـلەی کرد و  بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەنجامدەری روداوی کوشتن و برینداربونی سێ کەسی دیکەی راگەیاند.

ئاماژەیان بەوەکردوە دەستگریکردنەکە لەسەر  بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بوە و لە ماوەیەکی کەمتر لە دوو کاتژمێر لە روداوەکە  تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردوە.

لە ڕاگەیەندراوکەی پۆلیسی کەرکوکدا هاتووە؛ تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بەرەو کەرکوک هەڵاتوە و لەناو شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلکەی بەجێهێشتوە و دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەری توانیویانە دەستگیری بکەن.

 دوانیوەرۆی ئەمڕۆ لە قەزای خورماتوو، هاووڵاتییەک، بە هەڕەمەکی دەستڕێژی گولـلەی لە کەسێک کرد، کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتیی لەنێوانیان هەبووە، بەهۆشیەوە سێ کەس برینداربوون و کەسیكیش گیانی لەدەستدا.