پردە کۆنەکەی تاسڵوجە دەڕوخێندرێت و گەورەترین پرد لە جێگەی دروست دەکرێت، شارەوانی سلێمانیش دەلێت، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی کارەکان زیاتر بەرەوپێشدەچن.

شارەوانی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی: بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، رۆژ بە رۆژ کارەکانی شەقامی 100 مەتری بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ کاری روخاندنی پردە کۆنەکەی لای تاسڵوجە دەستیپێکرد" کە لەبری ئەو پردە گەورەترین پرد لە شەقامی ناوبراو دروست دەکرێت، کە بەشێوەیەکی ئەندازیاری و نوێ دروست دەکرێت و لە داهاتوودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی لۆد و قەرەباڵغی ناوچەکە.

شارەوانی سلێمانی راشیگەیاندووە، کارەکانیان چڕترکردۆتەوە لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار تا بتوانرێت لەم چەند ڕۆژەدا روخاندنی پردەکە کۆتای بێت و بە تەواوی سایدەکە بکرێتەوە.

شارەوانی سلێمانی داوای لێبوردن لە شۆفێران دەکات کە لەم چەند رۆژەدا ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەبێت، داوا لە شۆفێرانیش دەکات هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانیان بن.