بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە لەقەزای خورماتوو  کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، هاووڵاتییەک لە قەزای خورماتوو، بە هەڕەمەکی دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک دەکات کە کێشەی کۆمەڵایەتیی لەنێوانیان هەبووە، بەهۆشیەوە چوار کەس برینداربوون.

وتیشی، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستدا بە نەتەوە عەرەبە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستدا و یەکێک لە بریندارەکانیش هیچ پەیوەندییەکان بەو کێشە کۆمەڵایەتییەوە نییە و بەهۆی روداوەکەوە گولـلەیان بەرکەوتووە.