کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
محەمەد رزگار
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی.....
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی



