ئەمڕۆ حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب  بەناوی خولی سەرۆک تاڵەبانی بۆ دووەم رۆژ بەردەوامە.

پێشانگەکە بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت، هاووڵاتیان دەتوانن لە سەعات 10ـی بەیانی بۆ 10ـی شەو سەردانی پێشانگەکە بکەن.
هاوکات ئەو هاووڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی خۆیانیان پێنییە و خوازیارن سەردانی پێشانگەکە بکەن، ئاسانکارییان تەواویان بۆ ئەنجامدراوە و پاسیان بۆ دابیندەکرێت بۆ ئەوەی سەردانی پێشانگەکە بکەن.

حەوتەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب، 250 دەزگای چاپ و ناوەندی ناوخۆیی و بیانی لە 16 وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کردووە و هەزاران ناونیشانی کتێب بەردەستن.

دوێنێ هەینى 3ـی10ـی2025، بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  و چەند لێپرسراوێکی حکومی و حزبی، خولی حەوتەمی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بەناوی سەرۆك تاڵەبانی کرایەوە و تا رۆژی 13ـی10ـی2025 بەردەوام دەبێت.