بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان شنیادۆف، باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا پێویستیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت لە رووی وەبەرهێنان و ئابورییەوە جەختی لەسەرکرایەوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق بە گرنگییەوە باسیان لە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و بە دەرفەتێکی باش زانرا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و باشترکردنی ژیانی خەڵک.