حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە ناوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرایەوە و بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  و حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری  و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پێشانگەکە کرایەوە، کە چەند رێوڕەسمێک تایبەت بە ژیاننامە و خەباتی سیاسی سەرۆک مام جەلال بەڕێوەدەچێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە وتاری كردنەوەی حەوتەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال وەكو سەركردەی دوو سەدە توانیویەتی لە سەنگەرەكانی تێكۆشانەوە بگاتە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار.

وتیشی، سەرۆك مام جەلال كۆكەرەوەی هەموو ناكۆكییەكان بوو، هەموو ناكۆكەكان لەسەری كۆكبوون و توانای ئیدارەدانی هەموو جیاوازییەكانی هەبوو.

لە پێشانگەکەدا   173دەزگای چاپ و ناوەندی ناوخۆیی و بیانی لە 17 وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کردووە و هەزاران ناونیشانی کتێب بەردەست دەبن.

کردنەوەی پێشانگاکە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، خولی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب  کرایەوە و بەكۆی دەنگیش ناونراوە خولی سەرۆك مام جەلال