قوباد تاڵەبانی: هیوادارین بانگەشەیەکی هێمنانە بەڕێوەبچێت
محەمەد رزگار
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: خەڵک دەزانن کێ لە بەغداد کاریگەرە و کێ تەماشاکەر.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیوادارن بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرنی عیراق بەشێوەیەکی بەڕێوەبچێت، هەروەها بانگەشەیەک بێت خەڵک تێبگات بۆچی دەنگ دەدات و دەنگ دەداتە کام لایەن.
وتیشی، پێم وایە ئەگەر خەڵک بەویژدانەوە هەڵسەنگاندنێک بکەن، دەزانن کە چ هێزێک کاریگەرە لە بەغداد و چ هێزێکیش تەماشاکەر.


