ئەمڕۆ لە ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال، حەوتەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ لەیەکەم رۆژدا چەند چالاکییەک بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەکە بەڕێوەدەچێت، هەروەها بڕیارە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و چەندین لێپرسراوی حکومی و حزبی بەشداری تێدا بکەن.

لە ساڵیادی ماڵئاوای سەرۆک مام جەلال، لە یەکەم و دووەم رۆژی پێشانگەکە چەندین رێورەسم تایبەت بە خەباتی سیاسی و کاریزمایی سەرۆک مام جەلال بەڕێوەدەچێت.

پێشانگەکە بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن لە سەعات 10ـی بەیانی بۆ 10ـی شەو سەردانی پێشانگەکە بکەن.

هاوکات ئەو هاووڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی خۆیانیان پێ نییە و خوازیارن سەردانی پێشانگەکە بکەن، ئاسانکارییان تەواویان بۆ ئەنجامدراوە و پاسیان بۆ دابیندەکرێت بۆ ئەوەی سەردانی پێشانگەکە بکەن.

173  جێگەی ئاماژەیەدەزگای چاپ و ناوەندی ناوخۆیی و بیانی لە 17 وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کردووە و هەزاران ناونیشانی کتێب بەردەست دەبن.