لە مانگی 9ـی ئەمساڵ 314 بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 61 بومەلەرزە لە ناو هەرێمی کوردستان رویانداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کورستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆی گشتی ئەو بومەلەرزانەی کە لەلایەن تۆڕی بومەلەرزەی کوردستانەوە تۆمارکراون، ژمارەیان 314 بوومەلەرزە بووە، بەڵام ژمارەی ئەو بومەلەرزانەی کە لە ناو هەرێمی کوردستان رویانداوە بریتی بووە لە 61 بوومەلەرزە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین گووڕی بومەلەرزە کە تۆمارکرابێت لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی گەرمیان بووە بە گووڕی 3٠3 پلەی رێختەر بووە، کە لەرۆژی 1ـی9ـی2025 بە دووری  19 کم لە کەلار رویداوە.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، زۆرترین تۆماری بومەلەرزەش لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان بووە، کە بریتی بووە لە 53 روداوی بوومەلەرزە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت کە شەش روداوی بومەلەرزە هەبووە و لە پارێزگای دهۆکیش دوو روداوی بومەلەرزە تۆمارکراوە.