لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 700 هاوبەشی کارەبا سیستمی وزەی خۆریان داناوە
محەمەد رزگار
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 700 هاوبەشی کارەبا سیستمی وزەی خۆریان لە سلێمانی داناوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئامارێکی لەبارەی وزە نوێبووەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، رۆژ لە دوای رۆژ هاووڵاتیان زیاتر روو لە دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر 'سۆلار' دەکەن، لە ئێستاشدا زیاتر لە 700 هاوبەشی کارەبا سیستمەکەیان داناوە.
ئاشکراشیکرد، بە پێی كۆتا ئامار تا رۆژی 30ـی9ـی2025 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەکان تۆمارکراوە ، گەیشتوەتە هەزار 746 هاوبەش و هەروەها بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەو سیستمە 26.244 مێگاوات بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتێكدا تا رۆژی 4/2/2028 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان دانابوو، هەزار و 33 هاوبەش بوون، واتە لە ماوەی دوو مانگدا 713 هاوبەشی نوێ سیستمی سۆلاریان داناوە.



