بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات ئەمڕۆ کۆڕبەندی نێودەوڵەتی 'ئای تۆک' لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
محەمەد رزگار
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بە بەشداری قوباد تاڵەبانی و بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات، ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئای تۆک لەژێر ناونیشانی گەڕانەوە بۆ داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
دیداری نێودەوڵەتی ئای تۆک ئەمڕۆ سەعات 2ـی پاشنیوەڕۆ لە کارگەی کولتووری سلێمانی لەهۆڵی فاوندەیشن، دەستپێدەکات.
لە دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەشداری دەکات و تێیدا تیشک دەخرێتەسەر، بابەتەکانی 'زیرەکی دەستکرد و کارسازی و دیبلۆماسی و توانای گەنجان' و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
هەروەها پارە پەیداکردن و رۆڵی ژنان و گۆڕانکارییەکانی داهاتوو، بازاڕی کار و هونەر، بابەتە سەرەکییەکانی دیدارەکەیە.
ئای تۆک سەکۆیەکی جیهانی لە شاری سلێمانییەوە، دەیان وڵات بەشداری تێدا دەکات، هەروەها دەیان بابەت و دەیان هەنگاوی گەورە، بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ داهاتوو دەخاتەڕوو.



