لە هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی تاوانێکی کوشتن دەستگیرکران
محەمەد رزگار
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
لە هەولێر چوار تۆمەتباری تاوانێکی کوشتن دەستگیرکران، هاوکات پۆلیس و ئاسایشی هەولێر رایانگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارانە تەقەیان لە هاووڵاتییەکی دیکە کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.
لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایانگەیاند، دوای ئەوەی لەرۆژی 28ـی9ـی2025 لە شەقامی کرکوک نزیک بەشە ناوخۆی شەهید شەوکەوت لە سەعات 11:30 ـی خولەکی شەو، لە روداوێکی تەقەکردندا هاووڵاتیەک بەناوی (یوسف محمد ڕەشید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا، دەست بەجی لە لایەن تیمەکانیانەوە، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کراو لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی بکوژەکانیان ئاشکرا کرد.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبون، بەناوەکانی 'هـ ، هـ ، هـ' و 'ع ، هـ ، هـ' و ' أ ، هـ ، هـ' و' خ ، ع ، ر' ،هەرورها تۆمەتبارانی ناو هاتوو لە شەوی 30ـی9ـی2025 لەسەر هەمان کێشە تەقەیان لە هاووڵاتیەکی دیکە کردووە ،بەناوی (دڵشێر محمد) بە سەختی برینداریان کردوە.
ئاسایش و پۆلیسی هەولێر راشیانگەندووە، تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی ئەم دوو تاوانە بەنیازبوون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر، لە بازگەی شێراوە سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیر کران.



