حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد
راهۆز
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی نۆی (ئەیلول)ی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بە رەسمی رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا بە مەبەستی وردبینیکردن و خەرجکردنی.
بەپێی راگەیەندراوێکی رەسمی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوکرایەوە، تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکە لیستی موچەی مانگی ئەیلولی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ چوار شەممە لیستی موچەی مانگی 7 بڵاوکرایەوە.



