وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مانگی تەمووزی بڵاوکردەوە
راهۆز
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مانگی تەمووزی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە، پرۆسەکە رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات و لە ماوەی چوار رۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، خشتەی رەسمیی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت (تەممووز)ی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەت، پرۆسەی دابەشکردنی موچە لە رۆژی پێنجشەممە، 2ی تشرینی یەکەمی 2025 دەست پێدەکات و لە رۆژی یەکشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2025، کۆتایی دێت.
دابەشکردنی مووچە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
یەکەم: رۆژی پێنجشەممە (2 / 10 / 2025)
-
خانەنشینی شارستانی
-
خاوەن پێداویستی تایبەت
-
زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران
-
کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کاروباری شەهیدان
-
وەزارەتی پەروەردە
-
خانەنشینی پێشمەرگە
-
وەزارەتی دارایی و ئابووری
-
دەستەکانی (دەسپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە)
-
دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، و مافی مرۆڤ.
دووەم: رۆژی شەممە (4 /10 / 2025)
-
وەزارەتی تەندروستی
-
وەزارەتی ناوخۆ
-
وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری
-
وەزارەتەکانی (پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا).
سێیەم: رۆژی یەکشەممە (5 / 10 / 2025)
-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
-
سەرۆکایەتییەکانی (پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، هەرێمی کوردستان)
-
وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)
-
یەکەکانی 70 و 80
-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان
-
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
-
هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن.




