بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوو تەقەکەر دەستگیردەکات
محەمەد رزگار
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تەقەکەری راگەیاند، کە تەقەیان لە ماڵی هاووڵاتییەک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی 18ـی9ـی2025 لەگەڕەکی (شێخ محی الدین)ی شاری سلێمانی، دوو کەس تەقە لەماڵی هاووڵاتیەک دەکەن و هەڵدێن، لەسەر ئەم روداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، توانرا لەماوەی کەمتر لە24 سەعاتدا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستبەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت.
ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 31/405 راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.



