لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال پێشانگەیەکی تایبەت بە بەشێک لە فۆتۆکانی دەکرێتەوە
محەمەد رزگار
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا، بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشانگەیەکی تایبەت بە بەشێک لە فۆتۆکانی سەرۆک مام جەلال دەکاتەوە.
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 1ـی 10ـی 2025، پێشانگەیەکی تایبەت بە بەشێک لە فۆتۆکانی سەرۆک مام جەلال دەکاتەوە.
لە پێشانگەکەدا بەشێک لەو وێنانە نمایش دەکرێن کە تایبەتن بە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی سیاسی و رزگاریخوازی گەلەکەمان، کە لە هەڕەتی لاوییەوە دەستیپێکردووە.
پێشانگەکە سەعات 4ـی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و شوێنی پێشانگەکە لەبارەگای بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لە گەڕەکی رزگاری تازە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هاتن بۆ هەموانە.



