زانیاری نوێ سەبارەت بە ناردنی موچەی مانگی حەوت
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرچاوەیەکی تایبەت لە نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عیراق، بە بێستون سەلام پەیامنێری کوردسات نیوزی راگەیاند، کە دەستکراوە بە ئامادەکاریی لیستی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، پاش تەواوکردنی ئەو رێکارانە، لیستەکە دەبرێتە بەردەستی بەڕێوەبەری گشتیی خەرجییەکان بۆ ئەوەی واژووی بکات و فەرمانی خەرجکردنەکە دەربکات. بەمەش موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی حەوت خەرج دەکرێت.
سەبارەت بەوەی ئایا ئەو رێکارانە ئەمڕۆ کۆتایی دێت و پارەکە دەخرێتە سەر حسابی هەرێم، سەرچاوەکە ئەوەی راگەیاند: "رێکارەکان بەردەوامە، هەر کاتێک کۆتایی هات، دەستبەجێ پارەکە دەخرێتە سەر حسابی هەرێم."



