حکومەتی هەرێم بڕیاری قەدەغەکردنی روماڵی راستەوخۆی تاوانەکانی کرد و دەشڵێت، " لە رووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسە رێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت".

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی تاوان و تۆمەتباران و رووماڵكردنی راستەوخۆی تاوانەكان قەدەغە كرا، پیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە رووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسە رێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت، لە هەمان كاتدا كاریگەریی لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵك هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی دروست دەكات، چونكە خەڵكانێك ئەو بابەتانە بۆ بەكارهێنانی سیاسی و هاندان و دووبەرەكی و ئاژاوە دەقۆزنەوە.

حکومەتی هەرێم راشیگەیاندووە: داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان و رایەڵەكانیان دەكەین، بە هیچ شێوەیەك وێنە و ڤیدیۆی هیچ روداوێكی تاوان و شەڕێك بڵاو نەكەنەوە، هەروەها رووماڵی راستەوخۆی شوێنی روداو قەدەغەیە.