بە سەرپەشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بە سەرپەشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێی کرا.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاند، هاوتەریب دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون.
ئاشکراشیکرد،هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش، ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە لە كۆتایی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی جەختیان كردەوە، لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بە ئاراستەی حوكمڕانییەكی رەشید، لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.



