ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، لەوانە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی دەیەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

کۆبوونەوەکەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.