بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاوتوێکرد
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
رۆژی شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم تاوتوێ کرا.



