لە ماوەی ساڵێکدا پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەواو دەکرێت
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بەردەوامە و لە ئێستادا زیاتر لە ٪20ـی کارەکانی تەواو کراون، بڕیاریشە لەماوەی ساڵێکدا سەرجەم کارەکانی تەواو بکرێن.
ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم، له باره‌ی بەڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه رایگه‌یاند: پڕۆژەکە بە بڕی 114 ملیار دیناره و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت.
وتیشی، پڕۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مێنانی 81 هەزار و 600 مەتر سێجا مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە رۆژێکدا هه‌یه، هەروەها سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و دوو ناحیە و دەیان گوندی دەڤەرەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن.
ئاری ئه‌حمه‌د ئاماژەی بەوەشکرد، كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و به رێژه‌ی %20ـی كاره‌كانی ته‌واو كراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واو بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کوالێتیی ئاوی بەرهەمهاتوو بە گوێرەی ستانداردی عیراقی و جیهانی (WHO)، بۆ ئاوی خواردنەوەیه و کەلوپەلی بەکارهاتووش لە بەرزترین ئاست و کوالێتین.



