بەهۆی نوسین بە زمانی كوردی فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا سزای بەسەر یانەی ئامێدسپۆردا سەپاند، دەرم پارتیش رایگەیاند، ئەو سیاسەتە خەڵك رووبەڕووی هێرشی ڕەگەزپەرستی دەكاتەوە.

بەهۆی نوسین بە زمانی كوردی لەسەر درێسی یانەی تۆپی پێی ئامەد سپۆر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا بڕی دوو هەزار و 600 دۆر سزای بەسەر یانەكەدا سەپاند، فیدراسیۆنەكە رایگەیاندووە ئەو درێسانە پێچەوانەی رێساكانی فیدراسیۆنە.

هاوكات تونجەر باقر خان و تولای حاتیمئۆغلاری هاوسەرۆكانی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان"دەم پارتی" رایانگەیاندووە، لە پەرلەمانی توركیا لێبوردەیی بەرانبەر بە كورد هەیە، بەڵام لە وەرزشدا سزا هەیە، ئەو سیاستەش كەشوهەوایەكی كۆمەڵایەتی دروست دەكات و خەڵك رووبەڕووی هێرشی ڕەگەزپەرستی دەكاتەوە، ئەوەش  زیان بە هەوڵەكانی ئاشتی دەگەیەنێت.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، ئەو سزایە تەنیا بۆ سەر ئامەد سپۆر نییە، بەڵكو بۆ سەر زمانی زگماكی ملیۆنان كوردە، كە پێشتر لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیاوە پەسەندكراوە.