کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکاندا. بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەن:
-
هەولێر: 35
-
سلێمانی: 34
-
دهۆک: 34
-
کەرکوک: 37
-
گەرمیان: 37
-
هەڵەبجە: 35
-
زاخۆ: 35
-
ئاکرێ: 34
-
سۆران: 33
-
ئامێدی: 30
-
حاجی ئۆمەران: 22



