وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردەوە
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆریی کەرکووک-جەیهانەوە بە سەرکەوتوویی دەستیپێکردەوە.
ئەم هەنگاوە دوای ماوەیەکی درێژ لە راگرتنی پرۆسەکە دێت و بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەمە لە کاتێکدا دێت هەر ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عیراق، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردەوە بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی رووبدات.
وتیشی، ئەو هەنگاوە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگەدا.



