ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کەوتەوە
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگر لە نەخۆشخانەی ژین کەوتەوە و دوای سوتانی بەشێک لە نەخۆشخانەکە توانرا لەلایەن بەرگری شارستانی هەولێرە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بەشی پێشەوە باڵەخانەی نەخۆشخانەی ژین کەوتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و وتەی شایەتحاڵەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
لەلای خۆشیەوە شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاگرەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
وتیشی، دوای ئەوەی تیمەکانیان ئاگادارکراوەتە لە هەبوونی ئاگرەکە، گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، دەشڵێت، لێکۆڵینەوە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.



