كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویژی رایگەیاند، سبەینێ لە رێگەی بۆرییەوە دەست دەكاتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا.

بێژەن موسەوەر رەحمانی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویژی رایگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەكانیان تەواو كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت، سبەینێ شەممە لە رێگەی بۆرییەوە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی دەكەن.

راشیگەیاند، دی ئێن ئۆ پێشوازی لە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و هەرێمی كوردستان بە بازاڕەكانی جیهانی نەوتدا دەكاتەوە و ئەوان راستەخۆ نەوت هەناردە ناكەن و هەر بەرمیلێك نەوت بە 30 دۆلار دەفرۆشن و رۆژانە 38 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دی ئێن ئۆ یەكێك بوو لەو كۆمپانیایانەی ئامادەنەبوو رێككەوتنی سێ قۆڵی بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم ئیمزابكات و داوای گەرەنتیكردنی شایستەداراییەكانی دەكرد.