ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد دەستگیرکران
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد دەستگیرکران، دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت: لەدوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا، دوای رووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، هاوکات کارمەندێکی پۆلیس لەرووداوەکەدا برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ئەم روداوە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی روداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.
دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاندووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.



