بە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناحیەی رزگاری لە گەرمیان کرا بە قەزا
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سنوری گەرمیان ناحیەی رزگاری کرا بە قەزا و ناوچەی ئاڤکان لە سنوری زاخۆ کرا بە ناحییە.
ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى رزگارى له سنورى ئيدارەی سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان ئیمزا كرد كه هه‌مان سنورى ئێستاى ناحيه‌ى رزگارى له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ر له فه‌رمانێكى ديكه‌ى هه‌رێميدا، بۆ خزمه‌تكردنى زياترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ ئیمزای له‌سه‌ر هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرد.
سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى رزگارى له سنورى گه‌رميان و ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى زاخۆ، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان له‌و سنوورانه ده‌بێت.



